ئێران و ئەمەریکا بە مووشەک وەڵامی یەکتر دەدەنەوە ئێران

نوچە نێت:

لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە تێکشکاندنی پێنج کەشتیی نەوتهەڵگری ئێران کردووە و سوپای پاسدارانیش دەڵێت، چەندین فڕۆکەی جەنگیی ئەمەریکامان لە بنکەی ئەزرەق لە ئوردن پێکاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (9/9/2026) لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە سوپای پاسداران لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە دوو هێرشی جیاوازدا، لە ڕێگەی مووشەکی بالیستییەوە کەشتییەکی جەنگیی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکای کردبووە ئامانج؛ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا سێنتکۆم ڕایگەیاند، هێزەکانیان پێنج کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان تێکشکاندووە و کەشتییە جەنگییەکەی ئەمەریکاش توانیویەتی بە سەرکەوتوویی لە هەوڵی هێرشە ئێرانییەکان دەربازی ببێت و بەرپەرچیان بداتەوە؛ هەروەها کەشتییەکە بەبێ راوەستان لە ئەرکە مەیدانییەکانی بۆ هاتوچۆکردن لە ئاوەکانی ناوچەکە بەردەوامە. هاوکات لە ئەنجامی ئەو هێرشە مووشەکییانەی ئێراندا هیچ زیانێک بەر هێزەکان و کارمەندانی سوپای ئەمەریکا نەکەوتووە و هیچ سەربازێک بریندار نەبووە.

لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەمەریکادا سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە دا، هێزەکانی سەر بە هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەیان دەستپێکردووە و بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیی پێشکەوتوو، بە شێوەیەکی راستەوخۆ شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری (F-35، F-16 و F-15)ی سوپای ئەمەریکا لە بنکەی ئەزرەق لە ئوردن پێکراون و زیانێکی زۆر بە کەلوپەل و ژێرخانی سەربازیی ئەو بنکەیە گەیشتووە. پاسداران گووتیشی، کە ئێمە لە جەنگێکی یەکلاکەرەوەداین لە دژی ئەمەریکا، بۆیە تا ڕاگرتنی تەواوەتیی هەموو دەستدرێژییەکانیان هێرشەکانی ئێمەش بەردەوام دەبێت.

بە گوێرەی دوایین ئەو زانیارییانەی لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران هەیە، ئێستا هیچ ئاماژەیەکی ڕوون بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانێکی نوێ لە ئارادا نییە و بەپێی نوێترین پێشهاتەکانیش بێت پڕۆسەی دانوستاندن بە فەرمی گەیشتووەتە بنبەست یان بە تەواوی هەڵپەسێردراوە، ئەمەش دوای ئەو هۆشدارییە ڕوونانەی ئەمەریکا دێت کە بە ئێرانی دابوو لەبارەی ئاگربەستەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین