مانگرتن لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد ئێران

نوچە نێت:

هاووڵاتییان لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ڕێزلێنان بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، دەستیان بە مانگرتنی گشتی کرد و دەرگای بازاڕەکانیان داخستووە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/09/16) مانگرتنی سەرتاسەری لە ژمارەیەک شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکرد، لەوانە، مەهاباد مەریوان، بۆکان، سەقز، سنە و چەند شارێکی تر، بەو هۆیەوە، هاووڵاتییان و کاسپکاران دوکانەکانیان داخستووە و ژمارەیەک لە ناوەندی بازرگانیش داخراون.

لەگەڵ دەستپێکردنی مانگرتنەکە، "هیزێکی زۆری سوپا و هێزەکانی حکومەتی ئێران لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکاندا بڵاویان پێکراوە و دەیانەوێت ڕێگری بکەن لەم گردبوونەوەیە ناڕەزایەی هاووڵاتییان". بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە، مانگرتنەکە بە شێوەیەکی ئارام و لە ڕێگەی داخستنی ناوەندە بازرگانییەکان و جووڵەی بازاڕەکانەوە بەڕێوەچووە و بەردەوامە.

جێگەی ئاماژەپێدانە، ژینا ئەمینی لە ڕۆژی (16)ـی ئەیلوولی (2022) لە تاران گیانی لەدەست دا و ئەمەش بووە هۆی سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری گەورە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ساڵانە لەم ڕۆژەدا، خەڵک بە مانگرتن و یادکردنەوەی پابەندبوونی خۆیان بەو ئامانج داواکارییە مەدەنییانە دووپات دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین