مەسعود پزیشکیان: پێویستە کۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ئەمەریکا بهێنین ئێران

نوچە نێت:

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، "پێویستە هێزو دەستکەوتەکانی وڵات بپارێزین و کۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ئەمەریکا بهێنین و هەرگیز بەرانبەر بە دوژمن سەرمان دانەبەزاندووە."

ڕۆژی هەینی (2026/8/21) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، مەسعود پزیشیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئینسای ئێران هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکانی جەنگ لەگەڵ ئەمەریکا دەڵێت، "پێویستە هەر ئەمڕۆ کۆتایی بەجەنگ بهێنین، ئێران ئێستا لە پێگەیەکی بەهێزدایە و جیهان دانی بە سەرکەوتنی ئێمە داناوە."

سەبارەت بەو بریارەیان سەرۆک کۆماری ئێران دەشڵێت، لەپێناو پاراستنی هێز و دەستکەوتەکانی وڵات دەبێت ئەنجامی بدەین. پێویستە لەخاڵێکدا کۆتایی بەجەنگ بێنین، هەرگیز ئەمە بەواتای ئەوە  نایەت تاران بەرانبەر هەر هێرشێک پاشەکشەی کردووە."

پزیشکیان ئاماژەی بەوەش کرد، "هەرگیز بەرامبەر بە داگیرکاری سەرمان دانەبەزاندووە، هەتاکوو کۆتا هەناسەمان بەرامبەر بە دوژمن دەوەستین و بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک وەڵامی سەختمان دەبێت."

جێگەی باسە، لە ڕۆژی (28)ـی شوباتی (2026) ئەمەریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی بە ملیۆنان تۆن بۆمب، مووشەک، درۆن تەقەمەنی هێرشین بۆ سەر ئێران دەستپێکرد. لە دەستپێکی جەنگەکەوە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانیان کردوەتە سەر سەدان پێگە، لەبەرامبەردا سوپای پاسداران چەندین پێگە و بنکەی ئەمەریکای لە وڵاتانی کەنداو کردە ئامانج و تاوەکو ئێستا نەگیشتوونە ڕێککەتنی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بەو جەنگە، هاوکات بە هۆی داخستنی گەرووی هورمز هەموو جیهانیان ڕووبەڕووی قەیرانی سووتەمەنی کردۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین