ئێران سێ فڕۆکەی ئەمەریکای لە گەرووی هورمز خستەخوارەوە ئێران

نوچە نێت:

لەگەڵ بەردەروامی گرژییەکانی ئەمەریکا و ئێران لە گەرووی هورمز، سوپای پاسداران دۆزینەوەی سێ فڕۆکەی جەنگی تێکشکاوی ئەمەریکای لە گەرووی هورمز راگەیاند کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێران تێکشکێندراوە.

ڕۆژی سێشەممە (2026/9/15) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا خستنەخوارەوەی سێ فڕۆکەی جۆری (MQ-1) ڕاگەیاند، کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئێرانەوە لە گەرووی هورمز تێکشکێندراوە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، جگە لەو سێ فڕۆکەیە سێ درۆنی دروستکراوی ئەمەریکا تێکشکێندراوە. هەروەها تەنیا لە دوێنێوە درۆنێکی دیکەش خراوەتە خوارەوە.

سەبارەت بەو رووداوە تاوەکو ئێستا سوپای ئەمەریکا هیچ لێدوانێکی فەرمی ڕانەگەیاندووە، فڕۆکەی جۆری (MQ-1) کە ساڵانی نەوتەکان لەلایەن ئەمەریکاوە دروستکراوە بۆ مەبەستی چاودێری، بەم دواییانە پیشەسازی بەرگریی ئەمەریکا بەشێوەیەکی جیاوازتر هەمان فڕۆکەی بەرهەمهێناوە، بەڵام کامێرا و مووشەکی تیایدا جێگرکردووە و بۆ کاری سەربازیی بەکاری دەهێنێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە، تائێستا گرژی و ململانێ سەربازی و سیاسییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوامن و بەرپرسانی سەربازی هەردوولا هەڕەشە و هۆشداری یەکتر دەدەن. هاوکات هەریەکەو لەلای خۆی دەڵێت دەسەڵاتی گەرووی هورمز بەدەستی ئێمەیە و زیانێکی زۆریان لەم ناوچەیە بەیەکتری و وڵاتانی ناوچەکە گەیاندووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین