ناتانیاهۆ بۆ ئێران: کارێکی تەواو نەکراومان ماوە ئێران

نوچە نێت:

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین پەیامیدا بۆ ئێران هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان دەکات و دەڵێت، "کارێکی تەواو نەکراومان لە ئێران ماوە."، هەروەها سوپاسی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات بۆ پشتیوانیکردنی لە هەڵبژاردنەکانی چەند ڕۆژی داهاتوو.

ڕۆژی سێشەممە (2026/10/20) ماڵپەری (بیرگون) بڵاوی کردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند کە باسیان لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران کردووە و ئاشکرای دەکات کە بە ترەمپی ڕاگەیاندووە کە، "کارێکی تەواو نەکراومان لە ئێران ماوە و ئێوەش ئەمەتان گووتووە و ئەم کارە بەیەکەوە تەواو دەکەین و بەهیچ کەسێکی دیکە ناکرێت."

هەروەها  سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردنی لە هەڵبژاردنەکانی (27)ـی کانوونی یەکەم سوپاسی ترەمپ دەکات و دەشڵێت، دەبێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا فراوانتر بکەین و کاری هاوبەشی زیاتر بکەین بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە بێنە ناو ڕێککەتنی ئەبراهام لە پێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل. 

ناتانیاهۆ ئێران بە هەڕەشە بۆ سەر ئەمەریکا ناودەبات و گووتی، "گەلی ئەمەریکا بەرامبەر بە ئەتۆمییەکانی تاران وەستاوە و کە گەورەترین هەڕەشەیە بۆیان."

جێگەی باسە، دوای ئەوەی تاوەکو ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا بەفەرمی پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە هەڵبژاردنەکانی چەند ڕۆژی داهاتوو ڕانەگەیاندبوو، دواجار ترەمپ لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ناتانیاهۆ دەربڕی و دەڵێت، "تۆ شەڕکەرێکی گەورەی و ڕەنگە لەلایەن وڵاتی خۆت و وڵاتانی دیکە مافیان خواردووی، بەڵام دڵنیابە تۆ بەتوانای و ئێمە ئەمە دەسەلمێنین." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین