سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی باڵیۆزی ڕووسیا ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی کۆبووەوە. هەردوولا تاووتوێی، "په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان کرد."

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2026/9/9) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی ئه‌رکەکەیەوە وەک باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز ئێلبروس كوتراشێڤ، كرد .بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "سوپاسی هه‌وڵه‌كانی كوتراشێڤی كرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و كاری نوێیدا بۆ خواست."

لای خۆیه‌وه‌، باڵیۆزی ڕووسیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوكاری و پشتیوانیی سه‌رۆكایه‌تی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی ڕووسیا بۆ بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرده‌وه‌.

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە بوو که‌ كونسوڵی گشتیی ڕووسیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ی بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین