سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، پێشوازیی لە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا دەکات و سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی بەریتانیای کرد لە مەشق و ڕاوێژپێدانی سەربازی و ئەمنی بە عێراق و هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/09/10) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جێگری ئەدمیراڵ ئێدوارد ئالگرین، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە کە لە ژمارەیەک بەرپرسان و ڕاوێژکارانی سەربازی پێکهاتبوو.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکە، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، "هاریکاریی ئەمنی و بەرگریی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە، هەنگاونانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران".

لەو بارەیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی بەریتانیای کرد لە مەشق و ڕاوێژپێدانی سەربازی و ئەمنی بە عێراق و هەرێمی کوردستان". هەروەها جەختی لە، "بەردەوامیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و مەترسییەکانی تیرۆر، کردووە".

هاوکات لای خۆیەوە، جێگری ئەدمیراڵ ئالگرین دووپاتی کردەوە کە، "وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئارامی و سەقامگیرییان دەڕوانێت". هاوکات ئامادەیی بەریتانیای بۆ بەردەوامیی هاوکاری و برەودانی زیاتر بە هاوبەشیی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگيى چارەسه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین