تەرمی کوردێک لە ناو ڕووبارێکی چین دۆزرایەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (10/9/2026) کۆنسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر ڕایگەیاند، خەمباری و سەرەخۆشی خۆمان سەبارەت بە مردنی ئەو قووتابیەی دکتۆرا ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە بایەخێکی زۆر بەم بابەتە بدەین و دەستبەجێ داوای زانیاری زیاترمان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چین کردووە بۆ وردەکاری ڕووداوەکە. بە گوێرەی زانیارییەکانیش دەزگا ئەمنییە خۆجێییەکان و زانکۆکە تیمێکی تایبەتیان پێکهێناوە تا بەگوێرەی یاسا و رێکارەکان لێکۆڵینەوە بکەن. هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی چین لە پەیوەندییەکی بەردەوامدان لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە چین، هەروەها کۆنسوڵخانەی گشتیی چین ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی مرۆیی پێویست بە بنەماڵەی کۆچکردوو، تا بتوانن گەشت بۆ چین بکەن و مامەڵە لەگەڵ دەرەنجامەکانی ئەم ڕووداوەدا بکەن.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕۆژی سێشەممە، تەرمی محەممەد سەعدەدین هادی، مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە و خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی ئۆشیانی چین، کاتژمێر (05:56)ی بەیانی لە ڕووبارێکدا دۆزرایەوە، بە گوێرەی چەند تۆمارێکی دەنگی، محەممەد سەعدەدین پێش گیانلەدەستدانی باسی کێشەکانی لەگەڵ هاوژوورە ڕووسییەکەی دەکات و دەڵێت، کێشەی زۆرم بۆ دروست دەکات، ناچارم لە ژوورەکەم دەربچم و ژوورێکم بە کرێ گرتووە. فێڵبازە و نەک هەر خۆی، هاوڕێکانیشی کێشەم بۆ دروست دەکەن، پێدەچێت شتێک بکەن، بەڵام من بەتەنیام و رووبەڕوویان دەبمەوە. بۆیە هاوڕێیەکی محەممەد دەڵێت، گومانمان لە خوێندکارە ڕووسییەکە هەیە. دەترسین بە فێڵ بردرابێتە ئەو شوێنە و خنکێندرابێت، دواتر فڕێدرابێتە ناو ڕووبارەکە.
سامی سەعدەدین، برای محەممەد باسی لەوە کرد کە زانکۆکەی چین لە ئاست ئاگادارکردنەوەیان و پێدانی زانیاری، زۆر کەمتەرخەم بوون، چونکە محەممەدی برام پێشتر سکاڵای لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکردبوو، بەڵام گرنگییان پێنەدا، هەروەها سەرەڕای بوونی کامێرای چاودێری لە هەموو شوێنێکی چین، تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی بڵاونەکراوەتەوە و زانکۆکە هەرکەسێک بلۆک دەکات ئەگەر داوای زانیاری بکات لەم بارەیەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment