سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق دەکات
نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/9/10) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد کە ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوون و بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه.
لە دیدارێکدا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ سه‌ردان و هاوخه‌مییان ده‌ربڕی، دواتر بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پوخته‌يه‌كى دەربارەی سەردانی فەرمیی خۆی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە خستە ڕوو. لەمبارەیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیادا کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش لە بەرژەوەندیی هەردوولادایە.
دەربارەی دۆخی ناوخۆی وڵاتیش، هەردوولا هاوڕا بوون کە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان پێكه‌وه بەستراونەتەوه. هاوکات لە پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هەرێمی کوردستانی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیران و حکوومه‌تی فیدراڵ و چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە دووپات کردەوە، بە جۆرێک مسۆگەری ئه‌وه بکات کە چەک تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێت.
گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور، مسۆگه‌رکردنی ماف و شایسته‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کان و پرسی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوون. تیایدا جەخت لە گرنگیی تەبایی و هەماهەنگیی سەرجەم لایەن و پێکهاتە عێراقییەکان کرایه‌وه بۆ بەرەنگاربوونەوە و تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییەکان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment