ڕاگەیێندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەن کە کرانە سەر بۆڕییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی سعوودی، هەروەها دەڵێت، "هاوپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ شانشینی سعودیەو و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دووپات دەکەینەوە".

ڕۆژی شەممە (2026/09/12) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرانە سەر بۆڕییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی سعوودیەی برا و هاوپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ شانشینی سعودیە و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دووپات دەکەینەوە".

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دووپاتیشی دەکاتەوە، "پشتیوانی لەو ڕێکارانە دەکەین کە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییانە و ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی، دەیگرێتەبەر.

هاوکات جەختیش لەوە دەکاتەوە کە، "نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشە و دەستدێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ". هەروەها دەشڵێت، "ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، دراوسێیەتیی باش و پەنابردنە بەر دیالۆگ و هاوکاری، گونجاوترین ڕێگەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین