هەوڵەکان بۆ زیادکردنی پشکی کورد لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق بەردەوامە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ شەممە (12/9/2026) شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد، شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە تەواوی ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی بەرانبەر حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە، چ لە رووی رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان و چ لە پرسی وردبینیکردنی لیستی مووچەخۆران، بۆیە لە ئێستادا هیچ پاساوێک بۆ بەغدا نەماوەتەوە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دوا بخات و کێشەکە بەرەو چارەسەری کۆتایی دەچێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا گووتیشی، هەوڵێکی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی پرسی بژێویی ژیانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی لە ململانێ سیاسییەکان جیا بکرێتەوە، چونکە شاندی دانوستانکار بە داتا و ژمارە هەموو ڕاستییەکانی خستووەتە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراق، پرۆسەی بایۆمەتری و بەبانکیکردنی مووچە قۆناخێکی زۆر باشی بڕیوە، ئەمەش وای کردووە متمانەیەکی زیاتر لە نێوان هەردوو حکوومەتدا دروست ببێت، بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی (٢٠٢٧)یش بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پڕۆژەیاساکە رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و فراکسیۆنی پارتیش پشتیوانیی تەواوی داواکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، کە شاندی حکوومەت لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ داوای کردووە مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێم لە خەرجیی ڕاستەقینە (ئینفاق فیعلی) دەربهێنرێت، بۆ ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، چونکە هێشتا هەولێر و بەغدا لەسەر جێگیرکردنی ڕێژەی (14%) ڕێکنەکەوتوون و گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بەردەوامن، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن، لەبەر ئەوەی بابەتی مووچە پەیوەندیی بە ژیانی هەموو تاکێکی کوردستانەوە هەیە و نابێت بکرێتە کەرەستەی ململانێی حزبی.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment