سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆز ستیڤ جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کاربەڕێکەری نوێی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکات، هەروەها لە کۆبوونەوەکە، "په‌ره‌پێدانی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌ بوارە جیاوازەکاندا، دۆخی ناوخۆی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و گرنگیی چارەسەرکردنی كێشه‌کان له‌ ڕێگەی دیالۆگەوە، تاوتوێ كران".

ڕۆژی دووشەممە (2026/09/14) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤن فەیگن، کاربەڕێکەری نوێی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و وێڕای پیرۆزبایی کردنی بۆ ئەم پۆستە، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و سەرخستنی ئەرکەکەی، دووپات کردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا، پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، دۆخی ناوخۆی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە، تاوتێ کران".

هاوکات کاربەڕێکەری نوێی باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا دەربڕی و جەختی لەسەر، "گرنگیی سەقامگیری و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا لە هەموو بوارەکاندا، کردەوە".

لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم دا هاتووە، پشتگيرى له‌ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و گرنگیی بوونى چه‌ك به‌ ته‌نيا له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، دۆخى ناوخۆ و گرنگیی ته‌بايى و كۆده‌نگى له‌ هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین