جووتیارە کوردەکە تانە لە بڕیارەکەی دادگای کەرکووک دەدات کوردستانی

نوچە نێت:

دوای ئەوەی جووتیارێکی کەرکووک لەلایەن دادگاوە بە دوو ملیۆن دینار سزای پێبژاردن درا؛ ئەمڕۆ ئەو جووتیارە تانە لە بڕیاری ئەو دادگایە دەدات و دەشڵێت، چاوەڕێی تەواوکردنی سکاڵانامەکەین بۆ ئەوەی پێشکێشی دادگای کەرکووکی بکەین و دواتر ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی بەغدا بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/9/2026) محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە بڕیارێکی دادگای کەرکووک دەدات کە بەهۆیەوە و لەسەر سکاڵای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک، سزای پێبژاردن درا، چونکە ئەو جووتیارە کوردە لە (23)ی ئابدا، لەسەر سکاڵای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک و سەربازێکی عێراقی، دادگای کەرکووک بەتۆمەتی هێرشکردنە سەریان بە دوو ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بەسەردا سەپاند، لەکاتێکدا محەممەد ئەمین لە هەمان دادگە سکاڵای لە دژیان تۆمار کردبوو بەتۆمەتی ڕێگری لە کێڵانی زەوییەکەی و هێرشکردنەسەری لەلایەن سەربازەکەوە.

محەممەد ئەمین گووتیشی، چاوەڕێی تەواوکردنی سکاڵانامەکەین بۆ ئەوەی پێشکێشی دادگای کەرکووکی بکەین و دواتر رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی بەغدا بکرێت، چونکە ئەو دۆسیەیە تایبەتە بەو گرژییەی لە (17)ی شوبات لە سەرگەڕان روویدا، کاتێک سوپا رێگەی نەدا محەممەد ئەمین زەوییەکەی بکێڵێت کە لەگەڵ عەرەبی هاوردە کێشەی لەسەر دروستبووە.

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو (23)ی ئەیلوول کاتیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکەی دادگە بدەن و تێیدا تانە لەوە دەدەن کە بڕیاری دادگەکە بەرامبەریان نادادپەروەرانە بووە، تا ئەمڕۆش (12) دانیشتنی دادگە لەبارەی ئەو سکاڵایانەی جووتیارە کوردەکە و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە دژی یەکدی لە هەردوو دادگای دووبز و کەرکووک کراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین