سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى ئیتالیا ده‌كات
نوچە نێت:
ڕۆژی سێشه‌ممه (2026/9/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە له کۆبوونەوەکەدا، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کرا. بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی ئیتالیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هاوکاریی سەربازی و مرۆیی و په‌ره‌پێدان و بواری شوێنه‌واردا دووپات کردەوە."
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتالیا جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەردەوامیی هاريکاریی هاوبەشى نێوانيان کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئيتاليا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له ئاسايش و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت و له پشتگيريكردنيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، لەگەڵ دوایین پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵی گشتیی ئیتالیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment