سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم كۆبوونەوەكانی پارتی و یەكێتی بگەنە دەرئەنجامێكی ئەرێنی
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (2026/09/19) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت بەردەوامە. سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "کۆبوونەوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەردەوامن، بەو هیوایەم ئەو دانیشتنانە بگەنە دەرئەنجامێکی ئەرێنی کە بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەخۆ بگرێت".
هەروەها لەبارەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، جەختیش لەوە دەکاتەوە، "گرنگ و پێویستە بەغدا لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕەچاوی هەرێمی کوردستان بکات و بە هەماهەنگیی هەردوولا هەنگاو بنێت و پێویستە حکومەتی عێراق بە جددی لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکات".
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، ئاماژە بەوەش دەکات کە، سەرەڕای ئەوەی لێژنە تەکنیکییەکان دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، بەڵام ئەم هەنگاوە بەس نییە، "ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی لە یاسای بودجەدا جێگیر بکات".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment