سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (2026/09/20) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆز ئیمانێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، "هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەییی تەواوی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپات کردەوە و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ مێژووی پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسا بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە".
هەروەها لە بەرامبەردا، کونسوڵی گشتیی نوێی فهرهنسا، "خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە پابەندی و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییە لەمێژینەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، کردەوە".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment