قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی لەدایکبوون لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی دووشەممە (2026/09/21) قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "ئەم هاوڕێیەتییە پێش ئەوەی بەدەستی بهێنم بۆ ماوەتەوە، بەردەوامیی و درێژەکراوی ئەو هاوڕێیەتی و پەیوەندییە قووڵەیە کە لەگەڵ سەرۆک مام جەلالدا هەتبوو و بە تێپەڕبوونی ساڵەکان هاوڕێیەتییەکە بە تەواوی بووە هی خۆمان".
دەقی پەیامە پیرۆزباییەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی:
برای زێدە ئازیز کاک نێچیرڤان،
یادی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، هاوڕێی خۆشەویستم.
پۆست و نازناوەکان دێن و دەڕۆن - سەرۆکی هەرێم، سەرۆکوەزیران... - و تۆ بەرزترینەکانیانت بە سەربەرزییەوە هەڵگرتووە. بەڵام ئەمڕۆ من ئەمە بۆ سەرۆک نانووسم؛ بەڵکو بۆ هاوڕێیەکی زیاتر لە بیست ساڵەم دەنووسم.
ئەم هاوڕێیەتییە پێش ئەوەی بەدەستی بهێنم بۆم ماوەتەوە، بەردەوامیی و درێژکراوەی ئەو هاوڕێیەتی و پەیوەندییە قووڵەیە کە لەگەڵ سەرۆک مام جەلالدا هەتبوو. بەڵام بە تێپەڕبوونی ساڵەکان هاوڕێیەتییەکە بە تەواوی بووە هی خۆمان.
لەناو ئەو هەموو قەیران و ساتە ئەستەم و رۆژە ناخۆشانەی کە پێکەوە پێیدا تێپەڕبووین، ئەگەر هاوڕێیەتییەکەمان راستەقینە و لەسەر بنەمای متمانەیەکی تەواو نەبایە، بە ئاسانی دەکرا ئەم هاوڕێیەتییەمان بپچڕێت. بەڵام پێکەوە بەسەر سەختی و ناخۆشییەکان، هەوراز و نشێوییەکاندا زاڵ بووین و هاوڕێیەتیمان پتەوتر و شکۆدارتر بوو. ئەمڕۆ زیاتر لە هەر شتێکی تر سوپاسگوزاری ئەم هاوڕێیەتییە شکۆدارەم.
یادی لەدایکبوون تەنها وێستگەیەکە لە ژیاندا و ژیانی جەنابیشت پڕە لە وێستگەی زۆر گرنگ و کاریگەر بۆ کوردستان، بۆ حیزبەکەت، بۆ خێزانەکەت و بۆ هەموو ئێمەش کە بەشێک لەم ڕێگەیەمان لەگەڵتدا بڕیوە. ئەمانە ئەو دەستکەوتانەن کە دەبێت شانازییان پێوە بکەیت و ئێمەش بە رێز و شکۆوە لێی دەڕوانین.
هیوای تەندروستی، بەختەوەری و تەمەندرێژیت بۆ دەخوازم. دڵنیام کە چەندین وێستگەی دیکەی گرنگ لە ژیانتدا تۆمار دەکەیت و ئێمەش شانازی دەکەین کە وەک هەمیشە برا و هاوڕێ و هاوکار و پشتیوانت بین.
لەگەڵ رێز و خۆشەویستییەکی قووڵدا
برا و هاوڕێتان
قوباد تاڵەبانی
.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment