لە کەرکووک ژمارەیەك قوتابخانە مەترسی ڕووخانیان لەسەرە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (23/9/2026) کامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند، ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا زیاتر لە (1000) قوتابی لە خوێندنی عەرەبییەوە هاتوونەتە خوێندنی کوردی و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەکە بگاتە (1500) قوتابی، چونکە پاریش نزیکەی (1200) قوتابی لە خوێندنی عەرەبییەوە خۆیان گواستبووەوە بۆ خوێندنی کوردی، بۆیە بۆ ئەمساڵی خوێندن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە (1) ملیۆن و (200) هەزار پەرتووکی گەیاندووەتە شارەکە و سەرجەم خوێندنگە کوردییەکان پابەندی ساڵنامەی پەروەردەی هەرێم دەبن.
کامەران عەلی سەبارەت بە قوتابییە نوێ وەرگیراوەکانی پۆلی یەکی بنەڕەتی لە خوێندنی کوردی، ئەوەشی خستەڕوو، کە نزیکەی (10) هەزار قوتابیی پۆلی یەکی بنەڕەتی تۆمار کراون و کێشەی کتێبمان نییە و وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە یەک ملیۆن کتێبی بۆ رەوانە کردووین چونکە پارێزگاریکردن لە پۆلەکانی خوێندنی کوردی، زامنی پاراستنی بوونی نەتەوەیی و خاکی کوردستانە، و ئەرکی سەرجەم دامەزراوەکان و هاووڵاتییانە بە شانازییەوە پشتیوانی لە بەردەوامی و گەشەپێدانی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکووکدا بکەن.
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاماژەی بەوەش دا، کە نزیکەی (8500) فەرمانبەر و مامۆستا لەگەڵ زیاتر لە (100) هەزار قوتابی لە (562) قوتابخانەی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک هەن. ئەو بەڕێوەبەرە ئاشکرای کرد کە هەرچەندە کێشەی باڵەخانەی قوتابخانەیان هەیە و گلەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق کرد کە هاوکارییان ناکات، چونکە ئێستا (100) قوتابخانەی خوێندنی کوردی پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، (40)یان مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە و لە (30) قوتابخانەشدا سێ دەوام دەکرێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment