حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی وەزاری بۆ بەدواداچوون لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز و بەخشینەکانی فیدراڵی ڕاسپارد کوردستانی

نوچە نێت:

دوای ڕاگەیاندنی شایستە داراییە نێودەوڵەتییەکان، بەهۆی بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە دانەوەی قەرز و سوودەکانیان؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم فەرمانی بەدواداچوونی بۆ دیاریکردنی مافی هەرێمی کوردستان بۆ هەرسێ وەزارەتی (داد، دارایی و ئابووری و پلاندانان) دەرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/9/2026) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوى فەرمیی ژمارە (11474) لە ڕۆژى (13-09-2026)، هەرسێ وەزارەتی (داد، دارایی و ئابووری و پلاندانان)ی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و ئامادەکردنی تێبینی و سەرنجی یاسایی و دەستووری لەسەر پڕۆژەیاساکانی فیدراڵیی تایبەت بە قەرز و بەخشینەکان (قانون الإقتراض والمنح والإعانات)."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێم "ئەم هەنگاوە بە مەبەستی  دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە." چونکە "لە بڕیارەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی ماددەی (106)ی دەستوور کراوەتەوە، کە دەبێت هەرێمی کوردستان بەشی شایستەی خۆی لە هەر قەرز و هاوکارییەکی نێودەوڵەتی پێ بدرێت کە حکومەتی فیدراڵی وەریدەگرێت."

هاوکات "هەرێمی کوردستان بەشدار بووە لە دانەوەی قەرزە نێودەوڵەتییەکان و سوودەکانیان، بۆیە پێویستە لە کاتی دابەشکردنی قەرز و بەخشینەکاندا، مافە دەستوورییەکانی هەرێم وەک خۆی جێبەجێ بکرێن" لەبەرئەوەی "ئەم پڕۆژەیاسایانە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر مافە دەستووری و داراییەکانی هەرێم هەیە، بۆیە پێویستە لە تەواوی قۆناغەکانی تاووتوێکردن و پەسەندکردنیاندا، بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی و دادپەروەری ڕەچاو بکرێن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین