سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سعوودیە دەكات کوردستانی

نوچەنێت

بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعودیەوەسەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاشا و شازادەی جێنشینی سعودیە دەكات و جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە هەرێمی کوردستان هیواخوازە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو شانشینە کردەوە.

ئێوارەی (2026/9/23) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لاپەڕەی فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە لە پەیامەكەی هاتووە، "بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعودیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خادیمی حەرەمەینی شەریفەین شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، هەروەها ئاراستەی شازادەی جێنشین و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران خاوەن شکۆی شاهانە محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود و حکومەت و گەلی برای شانشینی عەرەبیی سعودیە دەکەم."

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی دەڵێت، "هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی بەردەوام بۆ شانشین و گەلەکەی دەخوازم، هاوکات شانازی بەپەیوەندیی دۆستانە و هاوکاریی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی سعودیە دەکەین."
هەروەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە،
چاومان لەوەیە ئەو پەیوەندییانە بەرهەمدارتر ببن و ئاسۆکانی فراوانتر بکرێن، بەجۆرێک لەخزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دا بێت و ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە دا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین