سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی فەلەستین دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان کرد، هەردوولا باسیان لە، "بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و دوایین پێشهاتەکان کرد."

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (2026/9/28) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەيه‌وه‌ وەک کونسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆز د. ماهر ئەلکەرەکی کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێز د. ماهر ئەلکەرەکی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە ماوەی کارکردنیدا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری نوێیدا بۆ خواست."

هاوکات لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی فەلەستین، "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها پێزانینی بۆ دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە."

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کپبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین