سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى لە باڵیۆزی نوێی نەمسا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کۆبووەوە، هەردوولا تاوتوێی، "پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانیان بەگشتی کرد."

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (2026/9/28) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەییی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکانی و پەرەپێدانی پەیوەندی و هاريكاريى هاوبه‌ش دەربڕی، هەروەها سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ مێژووی پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیی بەردەوامی نەمسا دووپات کردەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکدا ئاماژەی بەوە کردووە لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی نەمسا خۆشحاڵیی خۆی بە وەرگرتنی ئەرکەکەی دەربڕی و جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.

هاوکات لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین