سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا فەلەکەدین کاکەیی دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی لێخۆشبوو شاد بکات.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/10/11) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەید جەوزی سابر)ـی مامیان، "سەرەخۆشیی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەکە و کەسوکاریان دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لای خۆیەوە، خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادە و کەسوکاریانی بۆ پەیوەندی و سەرەخۆشی و هاوبەشیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین