سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپای لە هەولێر کرد و لە کۆبوونەوەکە، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەرکەکەیدا، هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.

ڕۆژی سێشەممە (2026/10/06) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، پێشوازی لە شتێفان ڤێنت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپای لە هەولێر کرد. بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی لە ڤێنت کرد و "هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیواییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە".

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە بوارە جیاوازەکاندا دەربڕی.

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، شتێڤان ڤێنت خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و جەختی کردەوە کە، "یەکێتیی ئەوروپا بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ئارامی و سەقامگیرییەکەی دەڕوانێت" هەروەها ئەو بەرپرسە نوێیە، "ئامادەیی یەکێتییەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی هاوبەش دەربڕی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین