مەسرور بارزانی: هیچ شتێک لە مافی خۆمان زیاتر داوا نەکردووە لە عێراق کوردستانی

نوچە نێت:

بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێم حەوتەمین پێشانگای تەکنەلۆژیای هایتێکس لە هەولێر کرایەوە و سەرەڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی پێشانگاکە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە د، کە ئێمە بەپێی سەرژمێری (14.14%) داوای بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە (6/10/2026) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حەوتەمین پێشانگەی تەکنەلۆژیای هایتێکسی لە شاری هەولێر کردەوە ڕاشیگەیاند، زۆر خۆشحاڵم کە دەبینین ساڵ بە ساڵ تەکنەلۆژیا لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەکاردێ و پێشکەوتنی باش هەیە لەسەر ئاستی ناوخۆییش؛ کۆمپانیاکانی کوردستان توانیویانە هەم داهێنان بکەن هەم تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووتر پێشکەشی هاوڵاتییان بکەن و لە زۆر ڕووشەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێم کارەکانیان تێکەڵ کراوە بۆ ئەوەی حکوومەتیش بتوانێ سوود لەو تەکنەلۆژیایە وەربگرێ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتییان. 

هەروەها سەبارەت بە گرنگی بەشداری گەنجان لەم پێشانگایە سەرۆکی حکومەت گووتیشی، گەنجەکانمان گەورەترین سەرمایەن بۆ نەتەوەکەمان بۆ وڵاتەکەمان و خۆشحاڵم کە خۆیان ئەو هەستەیان هەیە دەتوانن بیر لە داهێنان بکەن، بیر لە بەشدارییکردن بکەن لە پێشخستنی وڵاتەکەیان، جێی دڵخۆشییە و شانازییان پێوە دەکەین.

سەرۆکی حکومەت سەبارەت پرسی دابینکردنی بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە ئاشکرای کرد، کە ئێمە وەک هەرێمی کوردستان داوای مافی خۆمان دەکەین هیچ شتێک لە مافی خۆمان زیاتر داوا نەکردووە، بەپێی دەستوور، بەپێی ئەو ڕێژەیەی کە هەرێمی کوردستان لە کۆی گشتی بودجەی عێراق چەندە، ئێمە داوای ئەوە دەکەین. بەپێی ئەو سەرژمێریانەی کە کراوە هەرێمی کوردستان بە بێ ناوچە تێکەڵکراوەکان یانیش ناوچە دابڕێندراوەکان، تەنیا ئەو شوێنەی ئێستا لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانە، بەپێی سەرژمێری (14.14%)ـە، کەواتە هەر بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێ ئەبێ بەپێی ئەو ڕێژەیە بێت.

هەر لەبارەی دابینکردنی بوودجەوە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا، ئێمە لە هەرێمی کوردستان داوای شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، مافی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی دەکەین داوای زیاترمان نەکردووە و بەردەوامیش دەبین لە گفتوگۆداین، هەر لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران هەم لەگەڵ لیژنەی پەیوەندیدار لە پەرلەمان و لە وەزارەتی دارایی دیسان لەگەڵ ئەوانیش شاندەکانی ئێمە لە هاتووچۆی بەردەوام دان لەگەڵ بەغدا وە قسەی پێویستیش کراوە لەسەر ئەوەی کە ئێمە بتوانیە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی دابین بکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین