ئیلهام ئەحمەد: یەكەمجارە لە سووریا دان بە زمان و کولتووری کورد بنرێت کوردستانی

نوچە نێت:

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی گەلی سووریا لە دیداری میری رایگەیاند، "دوای ئاڵۆزییەکانی سووریا هەسەدە و حکومەت تیکەڵبوون، داننان بە مافی کورد لە دەستووری سووریا دەستکەوتە، بەڵام بەباشی جێبەجێ ناکرێت."، هەروەها گووتیشی، "پێویستە دەستووری سووریا گوازرشت لە هەموو پێکهاتەکان بکات."

ڕۆژی دووشەممە (2026/10/12) لە یەکەم ڕۆژی دیداری میری لە شاری هەولێر ئیلهام ئەحمەد لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی گەلی سووریا سەبارەت بە تێکەڵبوونەوەی هەسەدە و پرسی کورد لە سووریا رایگەیاند، "پرۆسەی تێکەڵبوونەوە [ـی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سووریا] تاڕادەیەکی باش جێگەی گرتووە، بەڵام کاری زۆرتری دەوێت تاوەکو لە هەموو شوێنەکان بەتەواوی جێگیربێت"

ئەو سیاسەتڤانە کوردە لەو دیدارەدا ئاماژەی بەوە کرد کە، داننان بە مافی کورد و خوێندنی کوردی لە دەستووری سووریا دەستکەوتە، بەڵام بەباشی جێبەجێ ناکرێت. هەروەها دەشڵێت، "بۆ یەکەم جار لە سووریا دان بە زمان و کولتووری کورد دانراوە، بەڵام جێبەجێکردنی ناتەواوە و دەبێ مافی خوێندن کاری پێبکرێت، فرە زمانی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی کولتووروی سووریا، بەگوێرەی دەستوور دەبێت پەروەردە زمانی دایک بێ."

سەبارەت بە بەشداری ژن لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند، پڕۆسەی تێکەڵکردن بەردەوامە و لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، بەشداریکردنی ژن لە رێڤەربەریی خۆسەر ئەزموونێکی سەرکەوتوو بوو، بەڵام سەرەڕای تێکەڵبوونی هەسەدە و سوپا، بەشداریی ژن لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا جێگەی نیگەرانییە، هەروەها یەپەژە دەبێتە یەکەیەکی تایبەت لەناو سوپای سووریا."

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی گەلی سووریا لەو دیدارەدا باسی لە دۆخی سووریا کردوو و گووتی، "سووریا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و دەروازەکانی سووریا بەڕووی خەڵکی وڵاتەکەدا کراوەن. تا ئێستا ئاڵۆزی لە سووریا ماوە و پێویستە خۆمان لە دابەشکردنی سوریا بە دوور بگرین و پێویستە دەستووری سووریا گوازرشت لە هەموو پێکهاتەکان بکات" ·

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین