ئۆزگور ئۆزال: ناردنی سەربازی تورک بۆ یەمەن خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا دەکات تورکیە

نوچە نێت:

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا نیگەرانییەکانی خۆیان لەبارەی دەستوەردانی تورکیا لە ململانێکانی نێوان حووسییەکانی یەمەن و سعوودیە راگەیاند، لەوبارەیەوە سەرۆکی پارتی یەنیی دەڵێت، "ناردنی سەربازی تورک بۆ یەمەن پلانی ترەمپە. خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا دەکات لەم ناوچانە."

ڕۆژی سێشەممە (2026/10/13) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی پارتی یەنیی لە کۆبوونەوەی گرووپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکانی ناوچە کرد، رەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتەکی گرتوو گووتی، "تورکیا هیچ بەرنامەیەکی پێشوەختەی بۆ بیابانەکانی یەمەن نییە، مافی هیچ کەس نییە سەربازانی تورکیا بکاتە بوکەلەی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا و ئێمە تاکۆتا هەناسە دژایەتی ئەو هەوڵانە دەکەین."

سەرۆکی پارتی ئیی ناردنی سەربازی تورک بۆ یەمەن بە پلانێکی نوێی ترەمپ دادەنێت و گووتیشی، "نابێت سەربازانی تورکیا بەکاربهێنرێت و بنێردرێن بۆ یەمەن، چونکە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا دەکات لەم ناوچانە و بەرژەوەندییەکانی تەلئەبیب دەپارێزێت."

ئۆزەل لە درێژەی قسەکانیدا بەنیگەرانییەوە باس لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا دەکات و ئاشکرای دەکات کە، "پەیوەندی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر بەخشین و وەرگرتن دامەزراوە لەسەر بنەمای هەر ئەرکێکم پێبدەی من دەیکەم تۆش چاوپۆشیم لێبکە ئەوەی من خاوەنی نیمە بەدەستی بهێنم وەک چۆن لەسەر ئەم خاڵانە لە نێوان بەرێز تەیب و تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە رێککەوتن."

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوای ڕێککەوتنی بەرگریی مەککە لە نێوان پاکستان و سعوودیە و تورکیا، ئەنقەرە بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی خۆی بۆ سعوودیە دەردەبڕێت لەدژی حووسییەکانی یەمەن و تەنانەت بیر لە ناردنی سەربازانی تورک بۆ یەمەن دەکەنەوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین