یاسای چوارچێوە لە توركیا بۆ گەڕانەوەی گەریلاكان دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە تورکیە

نوچە نێت:

قۆناغیکی نوێ لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکرد، لە چوارچێوەی پرۆسەکە و دەرکردنی یاسای چوارچێوە لیژنەی بەدواداچوون لیستی ناوی ئەندامانی پەکەکە کە سوودمەند دەبن لە یاساکە نێردرایە وەزارەتی دادی تورکیا.

ڕۆژی سێشەممە (2026/10/20) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، دوای بەدواداچوون و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چوارچێوە بۆ چەکدانان و گەرانەوەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ تورکیا و ئەمڕۆ لەلایەن ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی پرۆسەی ئاشتی ناوی ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە سوودمەند دەبن لە یاساکە نێردراوە بۆ وەزارەتی داد بۆ بڕیاردان لە ئازادکردن و گەرانەوەی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تاوانەکان و وەزارەتی بەرگریی و وەزارەتی دادی تورکیا پێداچوونەوە بە (80) هەزار فایلی ئەندامانی رێکخراوی پەکەکە کراوە، هەروەها بەگوێرەی مادەی (302-1)ـی یاسای سزادانی تورکیا ئەو کەسانەی سزای تاهەتایان بەسەر سەپێنراوە یاخود بەشدارییان لە چالاکییەکان و هەڵگرتنی چەکی قورس و چەندین دۆسیەی جیاواز دەستگیرکراون دەتوانن لەم پرۆژە یاسا نوێیە دوای بڕیاری و پێداچوونەوە و پەسەندکردنی لەلایەن وەزارەتی دادەوە سوودمەند بن."

هەروەها باس لەوە دەکڕێت بەگوێرەی مادەی (80/1-g)ـی یاسای سزادانی تورکیا هەر ئەندامێکی ئەو رێکخراوە دەستی هەبێت لە کوشتنی کەسێک ناتوانێت سوودمەند بێت لە یاساکە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەگوێرەی تاوانەکەی سزا دەدرێت. هاوکات ناو ناسنامەی تەواوی ئەو کەسانەش کە تاوانی کوشتنیان هەیە و جۆری دۆسیە و سزاکانیان لەلایەن دادگاوە خراوەتەڕوو بۆ لیژنەی گشتی دادگا نێردراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین