ئەردۆغان بۆ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان: کەس ناتوانێت بێتە نێوانمان
نووچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (2026/11/9) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، بڕیاری قەدەغەی سەرپۆشی لەنێو پۆڵەکانی ئازەربایجان کاردانەوەی زۆری لای بەرپرسانی باڵای تورکیا لێکەوتەوە و بووەهۆی سەرهەڵدانی گرژیی لە نێوان هەردوو وڵات، بەمەبەستی کۆتایهێنان بەو دۆخە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانی ئازەربایجان کرد، لەلایەن ئیلهام ئەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا و بەیەکەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
سەرۆک کۆماری ئازەربایجان دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان سەرنجی خستە سەر پەیوەندییە مێژوویەکانی نێوانیان و گووتی، "هەردوو وڵات هاوپشتییەکی بێکۆتایین لە جیهاندا، گەلی تورکیا و ئازەربایجان بە مێژوو ە کلتوور و پەیوەندیی برایەتیی و دیموکراسی هاوبەش بەیەکەوە بەستراون."
لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات کردوو ڕاشیگەیاند کە، پەیوەدنییەکانی باکۆو و ئەنقەرە تەنیا پەیوەندییەکی هاوبەشی دیپلۆماسی و ستراتیژیی نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای تێگەیشتنی هاوبەش دامەزراوە. ئێمە پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای یەک نەتەوە و یەک وڵات لە ڕووی ئابووری و سیاسی و سەربازی و کلتووری دەپارێزین."
هەر لەو کۆبنرە ڕۆژنامەوانییە سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای برایەتیی دامەزراوە و رایگەیاند، "پەیوەندییەکانی تورکیا و ئازەربایجان دوای تێپەربوونی چەندین تاقیکردنەوە توانرا بگەینە ئاستێکی پێگەیشتوو، ئەوانەوەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانمان لاواز بکەن ناتوانن بگەنە ئامانجەکانیان چۆن نەیانتوانی لە ڕابروو بگەنە ئامانجەکانیان لە داهاتووش ناتوانن. ئێمە دوو دەوڵەت و یەک میللەتین، پەیامی یەکگرتووی نێوانمان بەردەوامە و کەس ناتوانێت بێتە نێوانمان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment