ئەکپارتی: پێشوازى لە رێککەوتنى هەسەدە و سووریا دەکەین هەواڵ

نوچەنێت

وتەبێژی ئەکپارتی سەبارەت بە دۆخی سووریا رایگەیاند، "هەسەدە مەترسی ڕاستەقینەیە بۆ سەر تورکیا، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەین، پێویستە ئەو هێزە هەڵبوەشێتەوە و لەگەڵ سوپای سووریا یەکبگرنەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/1/19) ماڵپەڕی (A habar) بڵاوی کردەوە، عومەر چەلیک وتەبێژی ئەکپارتی هەڵوێستی پارتەکەی سەبارەت بە دۆخی سووریا ئاشکرا دەکات و هەسەدە وەک هەڕەشە بۆ سەر ئەنقەرە ناودەبات و دەڵێت، هەوڵەکای هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سووریا بۆ تێکدانانی پرۆسەی "تورکیایەکی دوور لە تیرۆرە"، پوچەڵکرایەوە چونکە پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر بەستراوەتەوە بە ناوچەیەکی بێ تیرۆر، تورکیا بەردەوام دەبین لە پاراستنی ئاسیاشی وڵاتەکەی و ناوچەکە، ئەو هێزانە لە سووریا هەڕەشەیەکی خددینە بۆ سەر وڵاتەکەمان و پێویستە لەگەڵ سوپای سووریا یەکبگرنەوە."

جەودەت یڵماز جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بەو رێککەوتنە و راگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا رەخنە لەوانە دەگرێت کە تورکیا تۆمەتبار دەکەن بە تێکدانی دۆخی سووریا و دەڵێت، "برایەتی کورد و تورک و عەرەب باشترین وەڵامە بۆ ئەو کەسانەی هەوڵی بڵاوکردنەوەی تۆمەت دەدەن، هەوڵی ئەوان پێداکردنی سووتەمەنییە بە دۆخی سووریا لە بڕی سەقامگیری لە ناوچەکە."

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە رێککەوتینی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا لە راگەیێندراوێکدا شەوی رابردوو رایگەیاند، "سووریا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەرێت،  هیواخوازین ئەو ڕیککەوتنەی لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە راگەیێندرا بۆ ئاگربەست، ببێتە هۆی رێگایەکی خێرا بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئاسایش لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاک و سەروەری سووریا، وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستپێشخەرییەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە."   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین