میدیای تورکیا: پەکەکە هێزەکانی لە سێ کەمپی دیکە لە باشووری کوردستان دەکشێنیتەوە هەواڵ

نوچەنێت

لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، پەکەکە لەدوای سوتاندنی چەکەکان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەیان، یەک لەدوای یەک هێزەکانیان کەمپەکان چۆڵ دەکەن، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی بەردەوامیدان بە پرۆسەکە هەریەک لە کەمپەکانی گارە و هاکورک و هەفتانین لەم نزیکانە چۆڵ دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/12/4) ماڵپەڕی (A habar) بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرەوپێشوەچوونی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە نێو تورکیا، پەکەکە وەک پابەندبوون بە پرۆسەکە گەروەترین کەمپیان لە زاپ لە باشووری کوردستان چۆڵکرد و هێزەکانیان کشاندوە لەو ناوچانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستان ئامادەکارییان کردووە لەو نزیکانە هەریەک لە کەمپەکانی گارە و هاکورک و هەفتانین چۆڵ بکەن وەک پابەندبوون بە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر کە هەوەک حکومەتی تورکیا ناوی دەبات. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، کە پەکەکە (11) کەمپی لە باکووری کوردستان هەیە و تاوەکو ئێستا تەنیا یەک کەمپی بەفەرمی چۆڵکردووە. کەمپەکانی پەکەکە لە باکووری کوردستان تاوەکو سنوورەکانی ئێران و سووریا درێژ دەبێتەوە بە ناوەکانی گارە، سینات، هەفتانین، مەتینا، ئاڤاشین، باسیان، زاپ، خواکورک، قەندیل، شنگال و مەخمور.

هەروەها باس لەوە دەکرێت، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە داهاتوودا بەتایبەت کەمپەکانی شنگال و مەخمور بەتەواوی ئەندامانی پەکەکە بەجێبهێڵن، هەروەها ئەو ئەندامانەی لە ساڵی نەوەتەکان لە کەمپی مەخمور نیشتەجێن دەبێت ئەو کەمپە چۆڵ بکەن و کەمپەکەش بە تەواوی دابخرێت.

هاوکات، وەک یەکەم قۆناغی کشانەوەی هێزەکانیان پەکەکە لە (2025/11/17)، لە ڕێورەسمێکدا ڕایانگەیاند، ئەو هێزانەمان کە لە ناوچەی زاپ بون و مەترسیی شەڕیان لەسەر بو کشاندومانەوە بۆ ناوچە جیاوازە گونجاوەکان، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە ئەو هەنگاوە هاوکاریی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە تورکیا دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین