باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا: دۆسیەكانی نێوان وانشنتن و ئەنقەرە چارەسەر دەكرێن هەواڵ

نوچە نێت

باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا لە وتارێكی لە ئەبوو زەبی باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەمەریكا و ئاماژەی بەوە كرد، كە چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیك دۆسیە هەڵپەسێدراوەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن چارە بكرێت.

رۆژی هەینی (2025/12/5) تۆم باراك باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئەنقەرە لە كۆنگرەی میلكن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا لە ئیمارات رایگەیاند، گفتوگۆ و دانوستاندن لەسەر زۆربەی دۆسیەی گرنگەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیا هەیە، ئەوانەشی ماون لەو نزیكانە چارەسەر دەكرێن.

سەبارەت بە چارەسەكردنی دۆسیانەش تۆم باراك دەڵێت، دۆسیە ماوەی چارەسەركردنی ئەو دۆسیە هەڵپەسێردراوانە لەنێوان چوار بۆ شەش مانگ دەبێت.

باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئەنقەرە باسی لە دۆستایەتی نێوان ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ كرد، گوتیشی، لەدوای یەكێتی ئەوروپا لە ناتۆ توركیا گەورەترین هەوپەیمانی ئێمەیە، سەرەڕای ئەو پێگەیەش بەڵام یەكێتی ئەوروپا وەك پێویست رێزی نەگرتووە و وەك ئەندام قبووڵی نەكردووە.

دەربارەی دیدی ترەمپ بۆ سزاكانی سەر توركیا، باراك ئاماژەی بەوە كردووە پرسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئەمەریكا لە رێگەی سزاكانی كاتسا و گرێبەستی فڕۆكەی ئێف 16 و ئێف 35 ماوەی (10) ساڵە بەردەوامە، سەربارەت بە هەڵوێستی سەرۆك ترەمپیش پێیوایە ئەو سزایانەی بەسەر ئەنقەرە سەپێندراوە، هیچ واتایەكی نییە، دركیشی بە بەرهەمە پیشەسازییە بەرگرییەكانی توركیا و رەوانەكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ ئۆكراینا كردووە.

سەبارەت بە كڕینی فڕۆكەی یۆروڤایتەر تایفۆنیش باڵیۆزی ئەمەریكا دەڵێت، كڕینی ئەم فڕۆكانە لەلایەن توركیاوە، لە كاتێكدایە ئەمەریكا هیچ فڕۆكەیەكی رەوانەكردووە، توركیا بەشێكی گرنگە لە پڕۆگرامی فڕۆكەی ئێف 35 چوار فڕۆكەی لەو جۆرەی لە كۆگاكی ئەو كارگەیەیە، بەڵام ناتوانێت دەستی پێیان بگات.

تۆم باراك دەشڵێت، وڵاتانی ئەوروپا دەڵێن توركیا بەشێكە لە ناتۆ، دوای لێدەكەن بەرگری لە ئەوروپا بكات، بەڵام ناشیانەوێت خاوەنی باشترین و پێشكەوتووترین پێداویستی سەربازیی بێت، چونكە ئەوان بەرانبەر رووداوەكانی رووسیا تووشی دڵەڕاوكێ بوون، ئەوەش شێتییە.

دەربارەی بە دیداری دوو قۆڵی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ لە كۆشكی سپی باراك جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو شەش دۆسیە گرنگە لە خشتەی كارەكانی نێوان هەردوو وڵات بوو كە ماوەی (10) ساڵە لەسەریان ناكۆكن، هەردوو سەرۆك زۆربەیان چارەسەركردووە، سەبارەت بە پرسە چارەسەرنەكراوەكانیش، دوو مەرج هەیە پەیوەستە بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400ی رووسی، كە توركیا خاوەنییەتی، ئەویش بەگەڕخستنیەتی، ئەوە چارەسەركراوە، دووەم خاوەنداریەتیەتی، كە ئەوەیان تۆزێك قوورسە.

بەگوێرەی قسەكانی تۆم باراك ئەو دۆسیانە لە ماوەی چوار بۆ شەش مانگی داهاتوو چارەسەر دەبن، دواتر قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەست پێكدەكات، كە ئەو پەیوەندییانە بەهێز و باشن و دەبێت هەموولایەك پێوەی پابەند بن.

سەبارەت بە رێڕەوەكانیش باڵیۆزی ئەمەریكا دەڵێت، توركیا ئازادكردنی سووریا لە دەستی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد كارابوو، ئەمەریكا پاڵپشتی ئەو ئیدارە نوێیە لەو وڵاتە عەرەبیە دەكات.

دەربارەی بە رێڕەوەی وزە لەنێوان سووریا و توركیا و رێرەوەی وزەی نێوان ئازەربایجان و توركیا هەردووكیان سوود بەخشتن بە شێوەیەك بڕوا ناكرێت چ هەنگاوێكی بۆ نراوە.

پاشان تۆم باراك باسی لە رێككەوتنی واژۆكراوی نێوان توركیا و ئەمەریكا لەسەر گازی شل كردووە گوتی، پرسی گازی شل بەهۆی ئەو رێككەوتنە بۆتە پرسێكی زۆر گرنگ.

سەبارەت بە رێككەوتنی ئاشتیی ئازەربایجان و ئەرمینیاش هیوای خواست كە ئەو رێككەوتنە ببێتە كردنەوەی سنوورەكانی نێوان ئەرمینیا و توركیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین