دەوڵەت باخچەلی: پێداگیرین لەسەر دەرکردنی یاسایەک لە پرۆسەی ئاشتی نوێدا هەواڵ

نوچەنێت

سەرۆکی گشتی مەهەپە رایگەیاند، ئێمە پێداگیرین لە گەرانەوەی ئاشتی بۆ ئەنادۆڵ، بەخشینی هیوایەک بە ئۆجەلان و گەرانەوەی دەمیرتاش بۆ نێوخانەوادەکەی و دەرکردنی یاسایەک بۆ ئەندامانی پەکەکە."

ئەمڕۆ ماڵپەری (بیرگون) بڵاوی کردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی گروپی گشتی پارەتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی دۆخی سووریا گوتی، "ئەو پێشهاتە نوێیەی لە سووریا سەریهەڵداوە، دەرئەنجامێکی چاوەروان نەکراو و پێویستە، ئەو پێشهاتەیە پشتیوانی لە یەکپارچەیی، سەقامگیری، یەک سیاسەت و یەک سوپا و کۆمەڵایەتی سووریا دەکات، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا روویدا وەچەرخانێكی بەکلاکەرەوەیە ئێمە پێشوازی لێدەکەین."

باخچەلی باسی لەوەشکرد، "پێموایە ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەبەستێتەوە بە کورد گەمژەییە، هەرگیز لەنێو سووریادا دەوڵەتێکی دیکە دروست نابێت، ئەوانەی خەیاڵی سوپایەکی پارالێلیان دەکرد بۆیان دەرکەوت لە سووریای دراوسێمان یەک نەخشە و یەک ڕەنگ دەردەکەوێت، ئەوانەی بەدوای پەیمانەکانی ئیسرائیل کەوتبوون مایەپوچ بوون، ئەو بانگەوازە مێژوویەی لەلایەن دامەزرێنەری پەکەکە لە (27)ـی شوبات بۆ دیموکراسی و ئاشتی بەرای گشتی راگەیێندرا، دوای (337) ڕۆژ وەڵامێکی زۆر ئەرێنی لە سووریا دروست کرد، با بە راستگۆیانەو وژدانەوە بیر بکەینەوە، ئایا هەموو ئەو پەیمانانەی دامەزرێنەری پەکەکە لە (27)ـی شوبات رایگەیاند جێبەجێی کرد؟ بەڵی، ئایا توانرا رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە و چەکەکان بسوتێنرێت؟ بەڵی، ئەو بانگەوازە هەموو درێژکراوەکانی رێكخراوەکەی گرتەوە؟ بەڵی، بەوهۆیەشەوە کە سەرکەوتێک هەیە و ئامانجەکە لە پرۆسەکە هاتۆتە دی دەبێت ئێمە و درێژکراوانی ئەو رێکخراوە بە دەم پارتیشەوە رێز لەو بانگەوازە بگرن و پابەندی بن."  

سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا راشیگەیاند، ئێمە هەموو هەولێک دەدەین بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، تەنانەت بۆ گەرانەوەی ئاشتی لە ئەنادۆڵ و هیوا بەخشینێک بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندایکراوی پەکەکە و گەرانەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و دەرکردنی یاسایەک بۆ ئەندامانی پەکەکە و گەرانەوەی ئەحمەد تورک وەک پۆستی سەرۆکی شارەوانی."

سەبارەت بەهەوڵەکانی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەشڵێت، ئەوانەی هەوڵی تێکدانی ئامانجەکانی "پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر"دەدەن پێویستە ڕێگەی دیکە بدۆزنەوە بۆ هاوکار بن بۆ گەیشتی وڵاتەکەمان بە ئاشتی و پەرەپێدانی سیاسی و ڕۆشنبیری و دیموکراسی لە تورکیا، دەبێت خۆمان لە قسەی زبر و نەشیاو بپارێزین و هانی پێکەوە ژیانی برایەتیی بدەن بێگوێدانە ڕەچەلەکی نەتەوەیی و ناسنامەی برایانمان لە تورکیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین