حكومەتی توركیا نزیكترین كەسی هاكان فیدان دەستگیر دەكات
ئەمرۆ پێنجشەممە (2025/12/18) رۆژنامەی (عەرەبی لەندەنی) راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە، تێیدا ئاشكرای دەكات كە محەمەد عاكف ئیرسەوی راگەیاندكاری نزیك لە هاكان فیدان دەستگیركراوە، ئەوەش پەیوەندی ناكۆكییەكانی ناو پارتی دادوگەشەپێدانەوە هەیە، كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتایی سیاسی ئەردۆغان دەستی پێكردووە.
لەسەرەتای ئەم مانگە پۆلیس هێرشی كردۆتە سەر سێ شوێن بڕێكی كەمیان لە مادەی هۆشبەر دۆزیتەوە، پاشان دەستیان بە پشكنیكی پزیشیكی كردووە، بۆ دەرخستنی شوێنەوارەكانی ئەو مادە هۆشبەرە، رۆژنامەكە دەڵێت، لێكۆڵینەوە بە تاوانی مادەی هۆشبەر و پەیوەندی نائەخلاقی دەستی پێكردووە، بەڵام دەستگیكردنەكە زۆر بە خێرایی گۆڕا بۆ بابەتی سیاسی.
بەگوتەی رۆژنامەكە ئەو هەڵمەتە تەنیا دژ بە محەمەد عاكف نەبووە" بەڵكوو چەندین كەسی دیكەشی لەو كەناڵە گرۆتەوە، بەگوتەی دەسەڵاتدارانی توركیا تاوەكوو ئێستا لێكۆڵینەوە لەگەڵ چواركەسی دیكە بەردەوامە.
رۆژنامەی عەرەبی نووسیوویەتی، ئیرسەوی تەنیا رۆژنامەنووسێكی ئاسایی نییە، بەڵكوو كەسایەتییەكی ئیسلامیی ساسییە، خوێندنی ئاینی لە سووریا تەواوكردووە و زمانی عەرەبی زۆر بە باشی دەزانێت كاری لەگەڵ تۆڕەكانی پەیوەست بە ئیسلامی سیاسی توركیا كردووە.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن، دەستگیركردنی ئیرسەوی پەیوەستە بەو ترسەی لە هاكان فیدان هەیە كە تۆڕێكی راگەیاندنی سەربەخۆی درووستكردووە، ئەوەش وایكردووە، نزیكەكانی ئەردۆغان بە تایبەت بیلالی كوڕی رێگری بكات بۆ هەر ركابەرییەك.
لە ساڵی 2028 وادەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیایە، كە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەگوێرەی دەستووری ئێستای توركیا بۆی نییە جارێكی خۆی كاندید بكاتەوە، بەشێكیش لە چاودێران دەڵێن، هاكان فیدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كاندیدی سەرۆكایەتی دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment