ئەردۆغان: دەبێت ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ بکرێت هەواڵ

نوچەنێت

سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە رێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا و گرژییەکانی ئێران و ئەمەریکا رایگەیاند، "وەک سیاسەتی دەرەوە لە نزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ئێران دەکەین."

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/2/3) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە بەردەوامە لە هەموو هاوکارییەکی مرۆیی و هەوێک دەدات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان پێش ئەوەی ململانێ ڕووبدات دەبێت لایەنەکان ڕێکبکەون، چونکە ئاسایشی سووریا پەیوەستە بە ئاسایشی تورکیا، ئێمە هەست بەوە دەکەین ئەگەر لە سنوورەکانمان ئاگرێک هەڵبگیرسێ ئێمە هەست بە سەڵامەتی ناکەین، هیواخوازم لە سووریای دراوسێمان ئاشتی ناوخۆ بێتەدی."

سەبارەت بەرێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا ئەردۆغان دەڵێت، هەر هەنگاوێک یارمەتیدەربێت بۆ ئاشتی و گەرەنتی یەکپارچەیی خاکی سووریا ئێمە پێشوازی لێدەکەین، لەلای ئێمە گرنگە کێشەکانی ڕۆژئاوای سووریا بەبێ خوێنڕشتن چارەسەر بکرێت لە چوارچێوەی یەک سوپا و یەک دەوڵەت، لە نزیکە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین بەتایبەت رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سوپای سووریا هەڵسەنگاندنی وردی بۆ دەکەین.

سەرۆکی تورکیا هۆشداری دەدات و دەشڵێت ، ئەوانەی پەنا بۆ تیرۆر دەبەن هیچ دەستکەوتێکیان دەستناکەوێت و نە ئەمڕۆ و نە لە داهاتووش، دەبێت خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، بێ ئەوەی پەنا بۆ هەوڵی پیشێلکاری ببردرێت، ناکرێت یاری بە ژیانی مرۆڤەکان بکرێت لەپێنا و دەستکەوتێکی کاتی. هەروەها سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بە گرژییەکانی ئێرانیش کردوو رایگەیاند، کە لە نزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی ئێران دەکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین