سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی میتی تورکیا تاوتوێی ئاسایشی ناوچەکە دەکەن کوردستانی

نووچە نێت

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەنتاڵیا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە و داکۆکییان لە بەردەوامیی هاریکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/11/11) ماڵپەڕی (تەرەتە هەبار) بڵاوی کردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی لایەنەکانی ڕێککەتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆرانی ئاووهەوا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میتی تورکیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا باسیان لە ئاسایشی ناوچەکە و بەردەوامیدان بە هەوڵە هاوبەشەکان و پەیوەندییە هاوبەشەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی هەردوو وڵات کرد.

سەرۆکی میتی تورکیا لەو کۆبوونەوەیەدا دووپاتی کردەوە کە تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە پێناو خۆشگوزەرانی و ئاشتی تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکات پێشیوایە بەردەوامیدان بەو گفتوگۆیە هاوبەشانەی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پرۆسەکەدا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە بەردەوامیدان بەهەماهەنگییەکان و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە سەرەکییەکان بەتایبەت لەڕووی ئەمنیی و ئاسایشی ناوچەکە بەگشتی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین