سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا جهخت له هاریکاریی هاوبهش دهکهنهوه
نووچە نێت
لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە، "پەرەپێدانی هاریکاری و گفتوگۆ لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، ههروهها گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا به پێویست زانی."
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/11/12) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو هەر لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکانی تورکیایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەردوولا جەختیان لە، "پەرەپێدانی هاریکاری و گفتوگۆ لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، ههروهها گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا به پێویست زانی."
سەرۆکایەتیی هەرێم لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، له کۆبوونەوەکەدا بیروڕایان دهربارهی چهند پرسێکی دیکهی جێی بایهخی هاوبهش، گۆڕییهوه.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment