سەرۆک نێچێرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کۆبووەوە کوردستانی

نووچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کۆبووەوە و تێیدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/11/11) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کۆبوونەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکە، "پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا و ژینگەدا" تاوتوێ کران.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، باسیان لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین