سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نووچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کارەکانی لە لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە، " گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە".

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/11/12) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کارەکانی لە لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتاڵیای تورکیا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی ئەرمینیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، تاوتوێ کران.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا بیروڕایان دەربارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە گۆڕییەوە و جەختیان لە، "گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین