سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ناوەڕۆکی کۆبووەنەوەکەی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان ئاشکرا دەکات کوردستانی

نووچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ ئەنتاڵیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە و لە پەیامێکدا دەڵێت، "جەختمان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پێداگریمان کرد کە دیالۆگ، لێکگەیشتنی هاوبەش و هاریکاری، باشترین ڕێگەن بەرەو ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام."

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/11/12) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە پەراوێزی کۆنفڕانسی لایەنەکانی ڕێککەتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا ئەم بەیانییە لەگەڵ مەسعود بزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردەوە و رایگەیاند، "ئەم بەیانییە لە ئەنتالیا کۆبوونەوەیەکی به‌رهه‌مدارم لەگەڵ بەڕێز سەرۆک مەسعوود پزشکیان ئەنجام دا. بیروڕامان دەربارەی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران ئاڵوگۆڕ کرد."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان دەکات و دەڵێت، "جەختمان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پێداگریمان کرد کە دیالۆگ، لێکگەیشتنی هاوبەش و هاریکاری، باشترین ڕێگەن بەرەو ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام. "

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین