هۆبەیەکی تایبەت بە کوردانی فەیلی دەکرێتەوە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (11/11/2026) وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی ماف و سڕینەوەی شوێنەوارە نەرێنییەکانی ڕابردووی کوردانی فەیلی؛ هۆبەیەکی تایبەت بۆ کاروبارەکانیان دەکرێتەوە، کە تێیدا داواکاری و سکاڵاکانیان وەردەگیرێت و چارەسەری یاسایش بۆ کێشە و گرفتەکانیان دەدۆزرێتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی داد، هۆبە نوێیەکە لەناو بەشی کاروباری هاووڵاتیان دامەزراوە و هەوڵیش دەدرێت بڕیارە فەرمییەکانی لێوە جێبەجێ بکرێت و بایەخی تەواوەتییان پێ بدرێت، چونکە کوردانی فەیلی وەک پێکهاتەیەک لە ڕابردوودا ستەمیان بەرامبەر کراوە، چەوسێنراونەتەوە و پەراوێزخراون.
دادی عێراق گووتیشی، ئەرکی ئەو هۆبەیە وەرگرتنی داواکاری و سکاڵای کوردانی فەیلی دەبێت، تاوەکو بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکاندا چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە و بە شێوازێکی دادپەروەرانە کار بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بکرێت.
جێگای ئاماژە پێدانە، کە لە دەستووری نوێی عێراقدا لە ساڵی (2005)، کوردانی فەیلی وەک قوربانیی ستەم و کۆمەڵکوژی ناسێنران و لە ساڵی (2006)ـیشدا یاسایەکی نوێی ڕەگەزنامە دەرچوو کە فەرمانی ژمارە (666)ـی هەڵوەشاندەوە و مافی وەرگرتنەوەی ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ کوردانی فەیلی گەڕاندەوە، هەر لەم بارەیەوە پەرلەمانی عێراقیش لە ساڵی (2011) بە کۆی دەنگ بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کوردانی فەیلی پەسەند کرد و دادگای باڵای عێراقیش چوار بەرپرسی حیزبی بەعسی بەهۆی ڕۆڵیان لە ناردنەوە و ڕاگواستنی کوردانی فەیلی سزا دا.
ئەم بڕیارەی وەزرەتی دادی عێراق لە کاتێکدایە کە لە ساڵی (1980) سەدام حوسێن سەرۆکی ئەوکاتەی عێراق بە بیانووی ئەوەی کوردانی فەیلی لە ڕەچەڵەکی ئێرانین؛ بە فەرمانی ژمارە (666) لە یاسای عێراق، بڕیاری ڕاگواستنی زۆرەملێی بەرەو ئێران بۆیان دەکرد و ڕەگەزنامەی عێراقی لێسەندنەوە، بەپێی ئامارەکان زیاتر لە (15000) بۆ (25000) گەنجی فەیلی لە زیندان و ئۆردوگاکانی بەعسدا بێسەروشوێن کران و لەسێدارەدران.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment