تورکیا بە هەزارەها درۆن بە پاکستان دەفرۆشێت هەواڵ

نوچە نێت

دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی مەککە لەنێوان سعوودیە، پاکستان و تورکیا، کۆمپانیایەکی دروستکردنی کەرەستەی سەربازی تورکیا لە ڕێککەتنێکدا نزیکەی (100) هەزار درۆن لەماوەی سێ ساڵ بە رێکخراوێکی بەنێوبانگی پاکستان دەفرۆشێت.

ڕۆژی هەینی (2026/11/13) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، کۆمپانیای یاسیفیک تەکنەلۆژی سەربازی تورکیا ڕێککەتنێکی گەورەی فرۆشتنی بەرهەمهێنانی ناوخۆی تورکیا کە پێکهاتووە زیاتر لە (100) هەزار درۆنی جۆری ئێف پی ڤی مێرکوت و پلاتفۆرمی جۆراوجۆری بێ سەرنشین و درۆنی چاودێری لەگەڵ رێکخراوی (NRTC)ـی پاکستان واژۆ کرد. 

بڕیارە جێبەجێکردنی ڕێککەتنەکە و فڕۆشتنی بەرهەمەکان لەماوەی سێ ساڵ جێبەجێ بکرێت، هاوکات لەگەڵ گەیشتنی درۆنەکان، لە پاکستان مەشق و ڕاهێنان بە بەکارهێنەرانی بەرهەمە سەربازییەکان دەکرێت و دواتریش هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەن، هاوکات لە نێوان هەر دوو وڵات بە زووترین کات دەست بە ڕێککەوتنەکە دەکەن. 

بەگوێرەی زانیارییەکان، جگە لەوە پاکستان (100) هەزار درۆنی جۆری کامیکازی مێرکوت لە تورکیا دەکڕێت، لەپاڵ ئەمەش زیاتر لە (10) هێلیکۆپتەری بێ سەرنشینی ئەلپین و (25) هێلیکۆپتەری بێ سەرنشینی جۆری دومرول مینی و (500) سیستەمی کامیکازی تاکتیکی و چەندین جۆری دیکەی سیستەمی چاودێری و پشتیوانی زەمینیش لە تورکیا دەکڕێت، هەروەها جگە لەو فڕۆشتنە ڕاهێنەرانی تورک بەشدار دەبن لە پەرەپێدانی ژێرخانی بەرهەمهێنانی بەرهەمە سەربازییەکانی پاکستان بۆ بەرەوپێشوەچوون و بەهێزبوونی پیشەسازی سەربازیی ئەو وڵاتە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین