دۆناڵد ترەمپ ماوەی لێخۆشبوون بۆ کەشتییە بیانییەکان درێژکردەوە کوردستانی

نوچە نێت:

کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ ماوەی لێخۆشبوون بۆ هاتووچۆی کەشتییە بیانییەکان لە یاسای جۆنسی دەریاوانییدا جارێکی تر درێژ کرایەوە، کە ئەم ماوەیە درێژترین ماوەیە لە مێژووی یاسای دەریاوانیدا.

ڕۆژی هەینی (2026/11/13) کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لادانی سزای لەسەر هاتووچۆی کەشتیوانان لە یاسای دەریاوانی بۆ ماوەی (90) ڕۆژ درێژکردەوە، بە ئامانجی ڕێگە پێدان بە کەشتییە بیانییەکان تاوەکو نەوت و کاڵاو شتوومەکی دیکە بگوازنەوە، کە ئەمەش درێژترین ماوەی لێخۆشبوونە لەسەر کەشتییەکان لە یاسای دەریاوانیدا.

هاوکات یاسای جۆنس بۆ لێخۆشبوون لە چەند بڕگەیەکدا داوا دەکات، کە لێخۆشبوون دەربکرێت لەسەر جووڵەی ئەو کەشتییانەی کە لە نێوان بەندەرەکانی ئەمریکا کار دەکان و خاوەندارێتیان بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەگەرێتەوە، کە ئامانجی ئەم لێخۆشبوونە بۆ دابەزاندنی نرخی گاز و گازوایلە، کە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران نرخەکەیان بەرزبۆتەوە.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، لە وکاتەوەی ئەم لێخۆشبوونە دەرکراوە، ڕێژەی پاڵاوتنی نەوت لە ئەمریکا (90) ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزبۆتەوە، لە کۆی گشتی بەرهەمهێنان (27) ملیۆن لیتر بەنزین زیادیکردووە. 

جێگەی ئاماژە پێدانە ئیدارەی ئەمریکا لە مانگی ئازاردا، بە دیاریکراوی مانگێک دوای ڕاگەیاندنی شەڕی ئەمریکا و ئێران، لە پێناو دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا، لێخۆشبوونێکی کاتی بۆ تێپەربوونی کەشتیە بیانییەکان دەرکرد، کە لە مانگی ئابدا ئەم لێخۆشبوونەوە درێژکرایەوە، بەڵام دڕێژکردنەوەکە لەسەر بنەما و پێویستی کەلوپەل و کاڵاکان ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین