مەسرور بارزانی: بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هیچ شتێک سڵ ناکەینەوە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (15/11/2026) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پشتێنەی سەوزایی لە هەولێر ڕایگەیاند، کە هەموو لایەک ئاگادارن دیسان دەستێکی ڕەش هەوڵی تیرۆرکردنی کوردستان دەدا؛ پەلاماردانی کۆرمۆر و لێدان لە ژێرخانی کارەبا کە بەرهەمی کارەبا بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بەرهەم دێنێت، ئەمە تاوانێکە بەرامبەر بە هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو خەڵکی عێراقیش، بۆیە داوا دەکەین ئەو لیژنە تایبەتەی کە داندراوە بۆ لێکۆڵینەوە، لە کاتێکی زوودا بگەنە ئەنجام و هەم ئەوانەی تاوانیان کردووە و هەم ئەوانەی لە پشتی تاوانەکەشن، ئەوانە ئاشکرا بکرێن و بیاندەنە دادگا و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیێندرێن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆی دابەشکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەسەر دوو ئیدارەدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێمە بە هەموو هەوڵ و توانای خۆمانەوە، ڕووبەڕووی هەموو هەڵمەتێک دەبینەوە کە هەرێمی کوردستان دابەش بکەن یان لاوازی بکەن، دڵنیاشم هەر کوردێک، هەر کوردستانییەک، دڵسۆز بێ، نیشتمانپەروەر بێ، ڕووبەڕووی ئەو هەڵمەتە دەوەستێتەوە کە دەیەوێت هەرێمی کوردستان دابەش بکات و بۆیە ئێمەش لە هیچ شتێک سڵ ناکەینەوە بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین و ڕێگری لە دابەشکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین.
مەسرور بارزانی ڕوو لە بازرگانان و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، هیوادارم هەموو سەرمایەدار و بازرگان و ئەو کەسانەی کە توانای دارایی و ئیمکانیەتی ئەوەیان هەیە پڕۆژەی لەم جۆرە جێبەجێ بکەن، با بێنە پێشەوە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەریان دەبێت، ئاسانکارییان بۆ دەکات، نەک تەنیا ئەم جۆرە پڕۆژانە بەڵکوو هەر پڕۆژەیەکی تر کە لە خزمەتی هاووڵاتیانی کوردستاندا بێت ئێمە پشتگیریی لێ دەکەین، ئاسانکاری بۆ دەکەین، یارمەتیشیان دەدەین و دەستخۆشیشیان لێ دەکەین.
ئەم وتارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ بەشی دووەمی پشتێنەی سەوزایی لە هەولێر دەستیپێکرد و بڕیاریشە ئەمجارەیان زیاتر لە ملیۆنێک و (800) هەزار نەمام بچێندرێت، پێشتریش لە بەشی یەکەمی پشتێنەکە نزیکەی (700) هەزار نەمام چاندرا و بە گوێرەی زانیارییەکان زۆربەی نەمامەکانیش لە درەختی زەیتوونن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment