سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە پشتیوانی بەردەواممان بۆ پاراستنی مافە کولتورییەکانی پێکهاتەی تورکمان دەکەینەوە
نوچە نێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی زمان و کولتووری تورکمانی پیرۆزبایی لە تورکمانانی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت، "جەخت لە پشتیوانیی بەردەواممان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمان، ڕۆشنبیری و مافە کولتورییەکانی پێکهاتەی تورکمان و سەرجەم پێکهاتەکان دەکەینەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/11/17) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پلاتفۆرمی (ئێکس) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی زمان و کولتووری تورکمانییەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە هەموو هاووڵاتییانی تورکمان لە کوردستان و عێراق بەگشتی دەکەم".
هەروەها لەبارەی تورکمانەکانەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئامادەیی و ڕۆڵی مێژوویی و کولتووریان دەڕوانین".
بۆ پێکەوەژیانی نەتەوە و سەرجەم پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "جەخت لە پشتیوانی بەردەواممان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمان، ڕۆشنبیری و مافە کولتوورییەکانی پێکهاتەی تورکمان و سەرجەم پێکهاتەکان دەکەینەوە وەک بنەمایەکی سەرەکیی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment