مەسرور بارزانی: کەس دەسەڵاتی ئەوەی نییە کوردستان دابەش بکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە یەکپارچەیی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ڕایگەیاند، هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە کە دابەشکردنی (50) بە (50) گوزارشت لە جەوهەری دیموکراسی ناکات و نابێت هەرگیز شەڕی ناوخۆ لە کوردستان هەبێت.

ڕۆژی شەممە (2026/11/22) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (شەمس) ڕایگەیاند،  هەرێمی کوردستان بەرهەمی خەڵک و پێشمەرگەیە، بۆیە هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی نییە و هەر هەوڵێکیش لەو پێناوەدا بەدڵنیاییەوە سەرناگرێت.

سەبارەت پرسی پەرلەمان، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە، یەکێتی و ئەو لایەنەی لەگەڵیدا هاوپەیمانە بۆ ماوەی دوو ساڵ پەرلەمانیان بە بارمتە گرتبوو، جەختیشی لەوە کردەوە کە، دیموکراسی دەپارێزن و پێویستە هەمووان ئەوە قبووڵ بکەن.

هەروەها لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، مەسرور بارزانی دەڵێت، دەبێت عێراق لەوە تێبگات سیستمی فیدراڵی بە واتای دابەشکردنی وڵات نایەت و پێویستە ڕێز لە دەستوور بگیرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکە، سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، ئەو شوێنانەی لە هەرێمی کوردستان، دەگوترێت خزمەتگوزاریی کەمتریان بۆ کراوە، پەیوەندی بە کەرتی تایبەتەوە هەیە، چونکە هەندێک شوێن لە کۆمپانیاکان متمانەیان بە حکومەت زیاترە.

مەسرور بارزانی جەختیشی لەوە کردەوە، کە لەگەڵ ئەم پێشکەوتنەدا، گرنگترین شت ئەوەیە گەلەکەمان لە بەها و پێگەی خۆیان تێبگەن و مافەکانیان وەک نەتەوەیەک و ئەوەی شایستەی چین، بەبیر بهێندرێتەوە و دڵخۆشم بەوەی بەدەست هاتووە، بەڵام گرنگترین خاڵ ئێستا ئەوەیە چۆن بتواندرێت دەستکەوتەکان بپارێزرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین