پارتی و یەکێتی: پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە
نوچە نێت
رۆژی سێشەممە (2026/11/24) پارتی و یەکێتی لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر پێشهاتەکانی عێراق خستەڕوو و ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو راگەیێندراوەی لەلایەن گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ ئەو پێشهات و رێوشوێنانەی لەم چەند رۆژەدا لە عێراقدا لە ئارادان، "بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن."
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هەردوو حیزبەکە ڕایدەگەیێنن، "هەموو لایەک باش دەزانن هەرێمی کوردستان لەو مافانەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە زیاتری داوا نەکردووە و بە درێژایی ساڵانی رابردوو مافە دەستوورییەکانی پێشێل کراون."
دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی:
راگەیێندراوی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەو پێشهات و رێوشوێنانەی لەم چەند رۆژەدا لە عێراق لە ئارادان، بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن.
هەموو لایەک باش دەزانن هەرێمی کوردستان لەو مافانەی لە دەستووری عێراقدا هاتوون زیاتری داوا نەکردووە و بە درێژایی ساڵانی رابردوو مافە دەستوورییەکانی پێشێل کراون.
ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەموو لایەک پێویستە پابەندی دەستوور بن و ئەگەر کێشەیەکیش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیدا هەبێت، دەبێ دەستوور حەکەم بێت لە نێوانیان. جگە لە دەستوور هەر رێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لەدژی هەرێمی کوردستان دژی دەستوورە. هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی گەلی کوردستانە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێڵی سوورن.
ئێمە لەگەڵ دیالۆگ و شەفافیەت و لێکتێگەیشتنین و بڕیاری تاکلایەنە خزمەتی ئەمنیەت و سەقامگیری عێراق ناکات.
24ـی تشرینی دووەمی 2026
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment