هۆڵندا و بەریتانیا چاودێرى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسێکى سەربازیی هۆڵندا لە هەرێمى کوردستان دەڵێت، چەند پێشنیارێکمان داوەتە وەزارەتى پێشمەرگە بۆ چاکسازیی کردن لە نێو هێزەکانى یەکەى (70 و 80) و لە نزیکەوەش چاودیرى پرۆسەى جێبەجێکردنى پێشنیارەکانمان دەکەین.

ئەمڕۆ پێنچ شەممە (20)ى ئایارى (2021)، کۆلۆنێڵ یان تێن هوڤ، راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، چەند پێشنیارێکمان پێشکەش بە ‌هێزەکانی یەکەی 70 و 80 و پارتى و یەکێتیش کردووە، بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی. 

هەروەها ئەو ڕاوێژکارە سەربازییە دەشڵێت، بە جێبەجێکردنى ئەو پێشنیارانە لەلایەن وەزارەتى پێشمەرگەوە، زۆربەی کێشەکانی هێزەکانى پێشمەرگە چارەسەر دەبن.

کۆلۆنێڵ یان تێن هوڤ، جەختى لەوەشکردەوە، پرۆسەى چاکسازییکردن لە نێو هێزەکانى پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا دەبێ، هەروەها بنکەیەکی هامەهەنگیان دامەزراندووە، بەئامانجى چاودێریکردنی پڕۆسەی ریفۆرم و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

جێگەى وەبیرهێناوەیە، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لیژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان چەن جارێک کۆبوونەتەوە، بۆ چۆنیەتى چاکسازییکردن لە هێزەکانى پێشمەرگە و یەکخستنى سەرجەم یەکەکان لە ناو یەک لەشکردا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین