نادین سه‌رمامى كازم ساهیره‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

كچه‌ بێژه‌رى به‌ناوبانگى عێراقى نادین فه‌هد سه‌رسامى كازم ساهیره‌ و له‌ سه‌ر دوایین كارى كازم ساهیره‌ كومێنتێكى كورت ده‌نووسێ و ده‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت.

كازمى ساهیر هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى عێراقى، دوایین كارى خۆی به‌ ناوى "حه‌یات" بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و دیاره‌ له‌لایه‌ن هه‌وادارانى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى ده‌بێت و به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت تێكستى گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن خودى هونه‌رمه‌نده‌وه‌ نووسراوه‌.

نادین فه‌هد كه‌ كچه‌ بێژه‌رێكى به‌ناوبانگى عێراقه‌ و له‌ دیمانه‌یه‌كدا باس له‌ سه‌رسامبوونى خۆى به‌ كازم ساهیر ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ نوێیه‌ى كازم ساهیر له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى نووسیویه‌تى، "كازم ساهیر چى ده‌ڵێ؟" وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێك له‌ هه‌وادارانى كازم و نادین لێكدانه‌وه‌ى جیاواز بۆ ئه‌و رسته‌ كورته‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك به‌ توانج و هه‌ندێكیش به‌لایه‌نگریى به‌ هه‌زاران كۆمێنت وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ نادین كه‌ به‌ جووڵه‌ى وروژاندن ناسراوه‌، وێنه‌یه‌كى سه‌رنجراكێشى خۆى له‌گه‌ڵ كۆمێنته‌كه‌ داناوه‌، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ سه‌رنجى هه‌وادارانى رابكێشێ.

نادین فه‌هد له‌ ساڵى 1998 له‌دایكبووه‌، یه‌كه‌م كارى له‌ كه‌ناڵى زاگرۆس بوو، دواتر له‌ كه‌ناڵه‌كانى عێراقیه‌ و ئاسیا كارى كردووه‌، چه‌ندان پرۆگرامى پێشكه‌ش كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین