ئاژانسێكى رووسى: ئه‌م هه‌فته‌یه پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى ئایار ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى و شه‌وى رابردوویش ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویانیان كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاشكراى كردووه، ئه‌م هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان رۆژى یه‌كشه‌ممه 23ى ئایار "سبه‌ى" هه‌شت ئه‌فسه‌ر له لیواى 1 و 2 ى پێشمه‌رگه، له ژوورى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له "كه‌ى وه‌ن"ى كه‌ركووك به‌شدار ده‌بن، دواتر له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك تا 15 رۆژ یه‌كه‌م سریه "پۆل" پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت و كێشه نه‌بێت ئه‌وا پلانه‌كه ئه‌وه‌یه تا مانگى ئابى داهاتوو دوو لیواى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك جێگیر بكرێن.
له دواى په‌لامارى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 كه هێزه عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌ركووك ئه‌نجامیان دا پێشمه‌رگه له شاره‌كه نه‌ماوه و ئه‌مه یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌بێت بۆ كه‌ركووك.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment